نوچە-ئاژانسەکان
ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سوریا (SANA)دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی سێبتەمەر، لە زاری سەرچاوەکانی ئاگادار رایگەیاند کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە رەزامەندی خۆی بۆ رێککەوتنی واشنتۆن و مۆسکۆ دەربڕیوە و ئامادەیی خۆی بۆ وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە شاری حەلەب خستۆتە روو.
سەرچاوەکانی ئاگادار لەم بابەتە، کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بێت بە ئاژانسی سانایان گوتووە، یەکێک لە کۆکارەکانی ئەم رێککەوتنە، گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسییە بۆ قەیرانی ئێستای سوریا.
بە پێی زانیاریەکان، ئەمریکا لە داوای لە گروپە چەکدارەکانی سوریا کردووە کە ریزی خۆیان لە گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە جیا بکەنەوە. هاوکاتیش روسیا هەندێک لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای بە هاوکاری نەکردن تۆمەتبار کردووە.
بە گوتەی ئەم سەرچاوانە، بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی داعش و گروپی نوسرە، ژوورێکی هەماهەنگی لە نێوان روسیا وئەمریکا پێکدێت.
ئەمریکاش جەختی لەوە کردۆتەوە کە گۆڕی ناوی بەرەی نوسرە، هیچ یارمەتییەک بە دەرهێننای ناوی ئەم گروپە لە لیستی تیرۆری ئەم وڵاتە ناکات.