کلینتۆن: داعش بۆ سەرکەوتنی ترامپ دوعا دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پیناو سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆماریەکان دۆعا دەکات.

هێلاری کلینتۆن، سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی1+5 گوتویەتی: راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆتەوە هۆی ئەمنتر بوونی ئیسرائیل و ناوچەکە. کلینتۆن گوتیشی: ئەم رێککەوتنە  پێش بە رکابەرایەتی وڵاتانی عەرەبی کەنداو دەگرێ، تەنانەت میسریش.

پاڵێوراوی دیموکراتەکانی ئەمریکا، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە دەڵێت: ئەم رێککەوتنە نابێ ببێتە پاساو لە بەردەم کاروکردەوەکانی ئێران لە ئێستادا.

کلینتۆن ئەوەش دەخاتە روو، کە داعش بۆ سەرەکوتنی دۆناڵد ترام دۆعا دەکات. باس لەوەش دەکات کە هەڵوێستی ترامپ لە بارەوەی ئیسرائیلەو رۆژانە دەگۆڕدرێت، رۆژێک بە بێ لایەنی و رۆژێکیش بە لایەنگری لە بارەوەی ئەم وڵاتەوە دەدوێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com