نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجەی 2017، 70 ترلیۆن دینارە و کرتهێنانیش 32 تریلیۆن دینارە.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی زەرد، لە بارەی دیاری كردنی بودجەی 2017 رایگەیاند: لە نێو بودجەی ساڵی 2017دا خەرجی بە 102 ترلیۆن دینار، داهاتیش 70 ترلیۆن و كورتهێنانیش 32 ترلیۆن دیناری عێراقی دیاری كراوە.
سەرحان سلێڤانەیی دەڵێت، پێویستە 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلی نەوت رۆژانە رەوانەی دەرەوە بكات ، نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوتی خاویش بە 35 دۆلار دیاریكراوە و، پشکی هەرێم وەكو ساڵانی پێشوو تێدا هاتووە، كە 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووكە.
ئەو پەرلەمانتارە لە بارەی دامەزراندنەوە گوتی “دامەزراندن لە نێو بودجە تەنیا بۆ وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ، تەندروستی و پەروەردە دەبێت و هیچ وەزارەتێكی تر ناگرێتەوە و حکومەت مافی داوە بە فەرمانبەر مۆڵەت وەربگرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە بێ مووچە.