نوچەنێت- شه‌فه‌ق نیوز
عادل جوبیر وه‌زیری ده‌روه‌ی سعودیه ده‌ڵێت، سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، عێراقی پارچه پارچه كرد.
ئه‌م لێدوانانه‌ی جوبیر له پانێڵێكی تایبه‌تدا بوو، كه سه‌نته‌ری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی “سیتا” له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ساز كرابوو.
جوبیر هه‌روه‌ها گوتی: سیاسه‌ته‌كانی مالیكی هۆكاری پارچه پارچه‌بوونی عێراق و ده‌ركه‌وتنی داعش بوو”.
جوبیر، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریای به‌وه وه‌سف كرد كه “موگناتیسێكه تیرۆرستان راده‌كێشێت”. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته له سه‌ر حوكم لابدرێت له پێناو له‌ناوبردنی تیرۆر. جوبه‌یر گوتی “له‌ناوبردنی تیرۆر پێوستی به له‌ناوبردنی ئه‌و موگناتیسه هه‌یه كه رایانده‌كێشت”.
جوبیر پێشیوابوو، كه ئێران گه‌وره‌ترین كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، گوتیشی به‌ڵگه‌مان هه‌یه كه ئێران پشتیوانی له تیرۆر ده‌كات، هەوەها ده‌مانه‌وێت هاوكاری حكومه‌تی ئێران بین، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه و بارگرژییانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كارێكی نه‌كرده‌یه ئه‌گه‌ر ئێران، سیاسه‌ته‌كانی خۆی نه‌گۆڕێت”.
جوبه‌یر جه‌ختی له گرنگی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریا كرده‌وه، روونیكرده‌وه كه، ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریا، ژماره‌ی په‌نابه‌ران كه‌مده‌كاته‌وه و فشاریش له سه‌ر رژێمی سوریا زیاتر ده‌كات.
جوبه‌یر ” په‌یه‌ده”شی به رێكخراوێكی تیرۆرستی ناوبرد و گوتی، سعودیه به‌شداری ئه‌و هێزانه وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ره‌تده‌كاته‌وه.