نوچەنێت-خبروان
ئەیمەن زەواهری، سەرکردەی قاعیدە لە شریتێکی دەنگیدا کە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە، هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت: رووداوی11 سێپتامبەر بە هەزاران جار دووبارە دەکەینەوە.
زەواهیری لەم شریتە دەنگیەدا، وێڕای بانگەشەی جیهاد دەکات و دەشڵێت: پەیامی ئێمە بۆ ئەمریکییەکان، وەک رۆژ روونە، تا ئەو کاتەی جینایەتەکانی ئێوە بەردەوام بێت، رووداوی 11 سێپتامبەر بە هەزارن جار دووبارە دەکەینەوە.
سەرکردەی قاعیدە کە بە بۆنەی 15 ساڵەی رووداوی تیرۆریستی 11ی سێپتامبەرەوە ئەم پەیامەی بڵاو کردۆتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە، ئەو رووداوە، ئەنجامی جینایەت و تاوانەکانی ئەمریکا بووە، دژ بە موسوڵمانانی فەلەستین، ئەفغانستان، عێراق، شام، مالی، یەمەن، مەراکش و میسر.
ئەیمەن زەواهیری، بە ئاماژەدان بە تێکهەڵچوونی ئەم دواییانە لە نێوان سپی و رەش پێستەکان دەڵێت: رەش پێستەکان هەرگیز بە رێگەی یاساوە مافەکانیان دابین ناکرێت، چون یاساکان لە ژیر دەستی سپی پێستەکاندایە، زەواهری گوتووشیەتی، کە تەنها ئیسلام دەتوانێ رزگاریدەریان بێت.