نوچه‌نێت- ئیندیپێنده‌نت
رۆژنامه‌ی ئیندیپینده‌نتی به‌ریتانی پۆزشی بۆ سامر سه‌بهانی باڵیۆزی سعودیه له عێراق هێنایه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوی كردبووه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هۆكاره‌ی كه وای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردوه داوای گۆڕینی سه‌بهان بكات له عێراق.
رۆژنامه‌كه پێش چه‌ند رۆژێك بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای گۆڕینی باڵیۆز سه‌بهانی كردووه، به هۆی ئه‌وه‌ی ره‌تیكردوه‌ته‌وه سه‌ركۆنه‌ی “عه‌بدولسه‌لام سه‌بهان” بكات، وه‌ك رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند “كوڕی مامی باڵیۆزی عێراقە، له كاتی شه‌ڕكردنی له ریزه‌كانی داعش له عێراق كوژراوه.
دواتر رۆژنامه‌كه ره‌تیكرده‌وه، کە هیچ كه‌سێكی نزیكی سه‌بهان چوبێته ریزه‌كانی داعشه‌وه، داوای لێبوردنیشی كرد له‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌واڵه سه‌بهانی نیگه‌ران كردبێت، دووپاتیشی كرده‌وه كه به‌ناوی سه‌بهانه‌وه هاوكاری ده‌به‌خشێته ناوه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆر.
پێش دوو رۆژ باڵیۆز سه‌بهان، هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه جه‌ختیشی كرده‌وه، كه باڵیۆز هیچ ئامۆزایه‌كی نییه به‌ناوی عه‌بدولسه‌لام و هیچ كه‌سێكیش له خێزانه‌كه‌ی نه‌چوه‌ته ناو داعش و هیچ گروپێكی توندڕه‌وی تر له جیهاندا، داواشی له رۆژنامه‌كه كرد داوای لێبوردن بكات. گوتیشی، هه‌موو مافێكی هه‌یه له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی له دژی رۆژنامه‌كه.