نوچەنێت-شفقنا
کەنالی ئەلجەزیرە، راپۆرتێکی تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ منداڵانی سەرشەقام لە هێند ئامادە کردووە و دەڵێت: رۆژنامەی”بالاک نامە” کە لە دێهلی نوێ دەردەکرێ، تەنها رۆژنامەیە لە جیهاندا کە لە لایەن منداڵانی سەرشەقامەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
شامبهو، گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ، کە رۆژانەی کاری خاوینکردنەوەی سەیارە ئەنجامدەدات و لە رۆژنامەکەش بەرپرسایەتی لە ئەستۆیە، بە ئەلجەزیرە گوتووە، کە بالاک نامە دەنگی ئێمەیە.
ئەم رۆژنامەیە کە بە دوو زمانی ئینگلیزی و هێندوو دەردەکرێ، 8 هەزار دانە تیراژی هەیە و کۆی تێچوو و خەرجییەکەی لە لایەن دامەزراوەی خێرخوازیی Chetna دابین دەکرێت.
ئەو منداڵانەی کە لەم رۆژنامەیەدا کار دەکەن، پێیانوایە کە، ئەم رۆژنامەیە مینبەرێکی گونجاوە بۆ ئەوە دەرد و ئازارەکانیان بگەیێنە گوێی خەڵکانیتر.







