نوچەنێت- ئاژانسی هه‌واڵی فارس
ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی، گوتاربێژی هه‌ینی تاران سه‌ركۆنه‌ی كاره‌كانی سعودیه‌ی كرد له ناوچه‌كه‌دا و گوتی “ئه‌وان نه‌وه‌ی ئه‌بو سوفیانن”.
ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوری ئێران ئایه‌توڵا جه‌نه‌تی، له گوتاری رۆژی هه‌ینیدا له تاران، ئاماژه‌ی به رووداوی مینای وه‌رزی حه‌جی ساڵی پاردا و گوتی حاجییه‌كانمان شه‌هید بوون، له كاتێكدا ئه‌وان سه‌رقاڵی په‌رستش بوون و جل و به‌رگی ئیحرامییان لە به‌ربوو.
هه‌روه‌ها گوتی، خوای گه‌وره ئالی سعودیە له گه‌ڵ دوژمنانی ئیسلام حه‌شر ده‌كات.
جه‌نه‌تی، پێیوابوو كه، جاهیلیه‌تی پێش سه‌رده‌می ئیسلام خه‌ریكه جارێكی‌تر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم، ماڵی خوای بنیاتنا به ئامانجی په‌رستش كردن و یه‌كتاپه‌رستی، به‌ڵام بت په‌رستان و دروستكه‌رانی بت ده‌ستیان به سه‌ردا گرت، ئه‌مرۆش ئه‌و دۆخه دووباره ده‌بێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌شی به‌وه كرد، ماڵی خوا شوێنێكی ئارامه و خوای تێدا ده‌په‌رسترێت، به‌ڵام نه‌وه‌كانی ئه‌بو جه‌هل و ئه‌بو سوفیان و ئه‌بو له‌هه‌ب ئێستا ده‌ستیان به سه‌ردا گرتووه.