کۆشکی سپی یەکەمین بەرپرسی ئاسایشی سایبەری ئەمریکای دیاریکرد

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

دەوڵەتی ئەمریکا، دوانیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە، 8ی سێپتامبەر یەکەمین بەرپرسی ئاسایشی سایبەری ویلاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای دەستنیشانکرد. ئەم بەرپرسە نوێیە، بۆ ماوەی هەشت مانگ بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای بەرگری ئەم وڵاتە بەرامبەر بە هێرشە سایبەرییەکان، چووە ریزی بەرپرسانی فیدراڵی ئەمریکاوە.

بە گوێرەی رۆیتەر، لە راگەیێندراوێکی کۆشکی سپی کە بەم بۆەوە بڵاوی کردۆتەوە هاتووە: گێرگۆری توهیل، جەنەڕاڵی خانەنشین کراوی هێزی ئاسمانی ئەم ولآتە، لەم پۆستە نوێیەیدا، بەرامبەر بە هێڕشە و هەڕەشە سایبەریەکان، ئەرکی پاراستنی تۆڕە دەوڵەتی و ژێرخانە ستراتیژییەکانی ئەمریکای لە ئەستۆیە.

دوابەدوای هێرشە سایبەریەکانی چەند ساڵی رابردوو، بۆ سەر ناوەند و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانی ئەمریکا، بەرزکردنەوەی ئاستی توانایی بەرگری سایبەری وەک یەکێک لە ئەولەویەتەکانی ئیدارەی ئۆباما دیاری کرا. پێشتر بەرپرسانی ئەمنی ئەمریکا، روسیا-یان بە دەستوەردان لەم هێرشانە تۆمەتبار کرددبوو، تۆمەتێک کە لە لایەن روسیاوە رەتکراوەتەوە.

گێرگۆری توهیل، لە ئێستادا جێگری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکایە بۆ کاروباری ئاسایشێ سایبەری و پەیوەندییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com