نوچەنێت-ئاژانسەکان
کەنالی هەواڵی ئەلجەزیرە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی) لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: کە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکور، هۆشداری داوەتە ئەم وڵاتە و راشیگەیاندووە، کە کردەوەی لەم شێوە کۆمەلێک دەرهاویشتەی مەترسیداری بەدواوە دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا، وێڕای دووبارەکردنەوەی پابەند بوونی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هاوپەیمانەکانی لە کیشوەری ئاسیا و تێکڕای ناوچەکانی جیهان. راشیگەیاند، کە ئەمریکا بۆ بەرگری کردن لە کۆریای باشور بەرامبەر بە هەڕەشەکانی دراوسێی باکوری ئەم وڵاتە، هەموو رێگایەک دەگرنە بەر.
لەم پەیوەندییەدا جاس ئێرنێست، گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتوویەتی کە سۆزان رایس، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە بارەی تاقیکردنەوەی موشکی کۆریای باکور، باراک ئۆبامای ئاگادار کردۆتەوە.