نوچەنێت-بازتاب
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات رایگەیاندووە، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا هێزێکی دیکەی سەربازی کە بریتین لە 400 سەربازی ئەمریکا، رەوانەی عێراق دەکات.
بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی “ئاڕ تی” عەرەبی روسیا جۆن دۆریان، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاندووە: کە لە چوارچێوەی زیاد کردنی رێگەپێدراوی هێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە لە ئەمریکا، زیاتر لە 400 سەربازی دیکەی سوپای ئەم وڵاتە لە رۆژانی داهاتوودا لە سەر خاکی عێراق جێگیر دەکرێن.
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش گوتوویەتی، لە ئێستادا ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، نزیک بە چوار هەزار کەسە و بەم زووانە زیاتر لە 400 سەربازی دیکە رەوانەی ئەم وڵاتە دەکات.