نوچەنێت- وێست پۆینت
جۆن برینان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا “سی ئای ئه‌ی”، گومانی هه‌یه له‌وه‌ی بتوانرێت جارێكی‌تر عێراق و سوریا له ژێر سایه‌ی یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیدا یه‌كبخرێنه‌وه.
برینان، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه ناوه‌ندی قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆری سه‌ر به ئه‌كادیمیای سه‌ربازی له وێست پۆینت بڵاوی كردبووه‌وه ده‌ڵێت: نازانم ئایا ده‌توانرێت دۆخی عێراق و سوریا چاك بكرێته‌وه، خوێنڕشتنی زۆر و وێرانكاری بێ‌سنور و دابه‌شبوونی تایفه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، بارگرژی به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه، نازانم زیندوو ده‌مێنم تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تێكی ناوه‌ندی له هه‌ردوو وڵات ببینم كه بتوانێت ئیداره‌ی وڵات بكات به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
به‌رێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه گوتی، ده‌توانرێت په‌یكه‌رێكی ناوه‌ندی دابمه‌زرێت كه ناوچه‌كان به ئۆتۆنۆمی رێكبخات، به تایبه‌ت كورد له هه‌رێمی كوردستان و له باكوری سوریا، به كرداره‌كی ده‌وڵه‌تێكیان به دیفاكتۆ بۆخۆیان دروستكردووه.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی داعش‌یش له دوای كۆتاییهێنان به خه‌لافه‌ته‌كه‌یان برینان گوتی “رێكخراوی داعش بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ كه چه‌ندین ساڵ ده‌خایه‌نێت، له عێراق، سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌مێنێته‌وه”.