نوچەنێت- ئێن بی سی نیوز
دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ساڵی 2016، بۆ یه‌كه‌مجار ئێرانی به داگیركه‌ر وه‌سفكرد، به هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له كاروباری عێراقدا ده‌یانكات.
ترامپ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا به ناوی “فه‌رمانده‌ی گشتی” كه تۆڕی “ئێن. بی. سی. نیوز”ی ئه‌مریكی په‌خشی ده‌كات گوتی “ئێران هه‌وڵی داگیركردنی عێراق ده‌دات، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی باش نییه.
ترامپ ئه‌وه‌شی گوت كه “رژێمی ئێران، عێراق داگیر ده‌كات، ئێستا ئه‌وان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی باش نییه”.
پێشتر كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندبوو، ئێران ده‌وڵه‌تێكه كه پشتیوانی تیرۆر ده‌كات، بۆ تێكدانی سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ترامپ له 15ی مانگی رابردوودا گوتی، ناكرێت ره‌زامه‌ندی له سه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاتێك بدرێ كه پشتیوانی تیرۆر ده‌كات، وه‌ك ئێران.
ئێران تا ئێستا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ترامپی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه به وڵاتێكی داگیركه‌ر وه‌سفیكردووه، به‌ڵام محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی رێكکه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئه‌مریكاوه نییه.