تەوەر…. بۆچی دەسەڵاتی کوردستان پشتیوانی بۆ راپەڕینەکانی ناوچەکە نییە؟.
تەوەری نوچەنێت: ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی، به چركه‌ساتی مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕن، چونكه له ئێستادا چه‌ند رژێمێك كه‌وتوون و چه‌ند رژێمێكی تریش له كه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆچی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیووه رۆڵ و سه‌نگی خۆی بخاته‌ڕوو، واته تا ئێستا به ئاشكرا نه‌یتوانیوه هه‌ڵوێستی خۆی به راشكاوی ده‌رببڕێت، یان قورسایی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كان دابنێت، وه‌ك باس ده‌كرێت، كورد ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی عێراقه، ئه‌وه‌نده نه‌یتوانیوه له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌نگی خۆی به‌دیار بخات، ئێمه له‌م ته‌وه‌رده ده‌مانه‌وێت تیشك بخرێته سه‌ر ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌م بابه‌ته.
د. سالار باسیره / توێژه‌ری سیاسی
ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی كه بریتی بێت له ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆتۆكراسی ته‌قلیدیی بنه‌ماڵه، كه بنه‌مای ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌لاو وه‌فا بۆ سه‌رۆك دروست بوبێت و سروشتی سیسته‌مه ته‌قلیدیه‌كه‌ی رێگای ریفۆرم كردنی پێنه‌دات چونكه ریفۆرم كردن به‌واتای تیاچوونی نیزامه‌كه‌ی دێت. ده‌سه‌ڵاتێك بروای به مه‌ركه‌زیه‌ت هه‌بێت كه له‌گه‌ل دیموكراسیه‌تدا یه‌كتر ناگرێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتێك له‌بری ده‌ستورو یاسا سه‌رۆك بكاته مه‌رجه‌ع وه‌ك ئه‌وه‌ی شێعه‌كان ده‌یكه‌ن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له‌هه‌موو شۆرش و بزوتنه‌وه‌و راپه‌رینێك ده‌ترسێت كه كۆتایی به ده‌سه‌لاته‌كه‌ی بهێنێت، ئیتر نێوخۆبێت یان گواستنه‌وه‌ی بێت له وڵاتێكی ده‌وروبه‌ر بۆی، ئه‌گه‌ر راپه‌رینه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ولاتانی عه‌ره‌بی به نمونه بهێنمه‌وه. ئاشناكردنی كۆمه‌ڵ به‌م دیارده‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات نیه. له‌م دیدگایه‌وه بۆی بروانین ئه‌بێت تێبگه‌ین بۆچی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رنه‌برێت و قورسایی بۆ روداوه‌كان دانه‌نێت. پشتگیریی كردن له رژێمی ئه‌سه‌د، یان بایه‌خ نه‌دان به خۆنیشاندانی ئۆپۆزیسیۆنه سوریه‌كان له هه‌رێم و پشتگیری قه‌زافی وه‌ڵامه بۆ ئەو پرسیاره‌ی کە بۆچی دەسەڵات پێشتیوانی بۆ راپەڕینەکانی ناوچەکە نییە.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی نه‌بووه له‌سه‌ر به‌عسیزم و فاشیزم، چونكه له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ئه‌م شێوازی سیسته‌مه سیاسیه‌ی به‌عس ده‌كرێ ئالته‌رناتیڤ بۆ دیكتاتۆریه‌ت بدۆزینه‌وه، كه بریتیه له دیموكراسیه‌ت (دیموكراسیه‌ت به ته‌نیا هه‌ڵبژاردن نیه). سه‌باره‌ت به پرسیاری سه‌رقال بوونی ده‌سه‌لات به عێراقه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كورد بیه‌وێ له نێو عێراقدا بژی ئه‌وا ته‌ره‌فه به‌ڵام ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانیه‌كانی كورد بخاته پێش و له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیه‌وه بیگۆرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی. سه‌رقاڵبوونی كورد به‌عێراقه‌وه كێشه نیه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ته‌وه پێش حیزب و به‌رژه‌وه‌ندی تاك بێت بۆ كورد. سه‌باره‌ت به پرسیاری ده‌رنه‌خستنی سه‌نگی خۆی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لێره‌دا ته‌نها نمونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه: ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یتوانیوه جینۆساید بخاته نێو ده‌ستوری عێراقه‌وه كه جینۆساید چه‌كێكی سیاسی گه‌وره‌یه به‌ده‌ست كورده‌وه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی به‌كاری بهێنێت، شتێك كه سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌یكردوه و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن مه‌له‌فه‌كان نادرێنه دادگا كه نزیكه‌ی 3 ساڵه ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمدایه. سه‌رۆك كۆمارێك كه به‌شێكیشه له ده‌سه‌ڵاتی كوردی فرۆكه‌وانێكی كۆمه‌ڵكوژ ئازاد بكات و نه‌شدرێته دادگا ئه‌بێت چ پێناسه‌یه‌كی بۆ بكرێت؟.
تەوەر…. بۆچی دەسەڵاتی کوردستان پشتیوانی بۆ راپەڕینەکانی ناوچەکە نییە؟.
0
Share.