نوچەنێت- عه‌ره‌بی 21
د.عه‌بدوڵڵا نوفیسی بیرمه‌ندی كوێتی، رژێمی ئێرانی به سیخوڕی كردن به سه‌ر حه‌جه‌وه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی تۆمه‌تبار كرد.
نوفیسی، له تویتێكدا له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵیت “سیخوڕی كردنی خامنه‌یی له سه‌ر بابه‌تی حه‌ج بووه‌ته نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی ئێران”.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت كه “ئه‌م سیخوڕی كردنه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆشه‌گیرییه ئایینی و كلتوریه‌یه كه ئێران پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت”.
تا ئێستا لە ئێران، حكومه‌ت و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی هێرشی گه‌وره ده‌كه‌نه سه‌ر حكومه‌تی سعودیه و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به رێگرتن له ئێرانییه‌كان، بۆ جێبه‌جێ كردنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ.
رۆژنامه ئێرانییه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه هێرشێكی توندییان كرده سه‌ر سعودیه و گوتاره‌كه‌ی خامنه‌ییان به‌كارهێنا، كه تیایدا داوای كردبوو كه به‌رێوه‌بردنی حه‌ج و كاروباری حاجییان له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه وه‌ربگیرێته‌وه.