نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان پۆلیسی عێراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك به‌غدا روویدا و ژماره‌یه‌ك كه‌س بریندار بوون.
رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ی باشوری به‌غدا روویداوه و ته‌قه كردن بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بووه، له نێوان پۆلیس و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات.
به‌رپرسێك به پله‌ی عه‌قید له پۆلیسی عێراق گوتی: رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كان كاتێك ده‌ستیپێكرد، كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ندامێكی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌بایان ده‌ستگیر كردبوو، ئه‌وانیش هێرشییان كرده سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس بۆ رزگاركردنی ئه‌ندامه‌كه‌یان”.
ئەو بەرپرسە گوتیشی، پۆلیسێك و كه‌سێكی مه‌ده‌نی بریندار بوون، جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رپرسێكی ئه‌و میلیشیایه هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ره.
له‌لای خۆشییه‌وه نه‌سر شه‌مه‌ری، گوته‌بێژی میلیشیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئێمه به‌رپرسێكی داعشمان ده‌ستگیر كردووه به هاوكاری له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام به گه‌یشتنمان به به‌ربه‌ستی پۆلیس، پۆلیس ئێمه‌ی راگرت و به‌رپرسه‌كه‌ی داعشی ئازاد كرد. وه‌ك خۆیان گوتیان.
به قسه‌ی گوته‌بیژی بزووتنه‌وه‌كه، ئه‌ندامانی ئه‌و میلیشیایه به‌ره‌و باره‌گاكه‌ی خۆیان به‌رێكه‌وتوون كه پۆلیس ته‌قه‌ی لێكردوون و سێ ئه‌ندامی میلیشیاكه‌یانی بریندار كردووه.
بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با ساڵی 2013 له كه‌تائیبی ئه‌هلی حه‌ق جیابووه و ئه‌كره‌م كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه به په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی له گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنان و به‌شداری له شه‌ری سوریا ناسراوه.