نوچەنێت
فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، مانگی 10 داهاتوو ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ دەستپێدەكات.
پارێزگای نەینەوا دەكەوێتە باكووری عێراق و 400 كیلۆمەتر لە شاری بەغداوە دوورە، دووەمین گەورە پارێزگای عێراقە لەڕووی دانیشتووانەوە، لە حوزەیرانی 2014 ەوە داعش كۆنترۆڵی كردوو.
ژەنەڕاڵ ستیڤن تاونسند، لە دیدارێكیدا لە گەڵ رۆژنامەی ووڵ ستریت جۆڕناڵ، گوتی: مانگی داهاتوو شەڕی موسڵ دەستپێدەكات، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە رۆژی دەستپێكردنی بكات.
تاونسند دەڵێت “ئەو هێزە ئەمنییە عێراقیانەی لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە مەشق و راهێنانی سەربازی دەكەن رووبەڕووی شەڕێكی قورس و سەخت و درێژخایەن دەبنەوە”.
هەروەها كۆلۆنێل جۆن دۆریان گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی (العزم المتأصل) رایگەیاندووە، نامەوێ كاتێكی دیاریكراو بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لە باكووری عێراق دەستنیشان بكەم”. ئاماژەی بەوەداوە “بڕیارەكە دەگەڕێتەوە بۆ حكومەتی عێراق.