نوچە-قطرە
بەسی عەرەبی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕانسا(AFP)، دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زاری بەرپرسانی ئەڵمانیاوە رایگەیاند، کە ئەنقەرە دوای چارەسەرکردنی کێشە وناکۆکیەکانی لە گەڵ بەرلین، رێگەی بە یاسادانەرانی ئەم وڵاتە داوە، کە سەردانی بنکەی سەربازی ئەجەرلیک بکەن.
بە پێی ئەم راپۆرتە، دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجامدا رەزامەندی خۆی بۆ سەردانی شاندی نوێنەرایەتی ئەڵمانیا(بۆنستاگ)، لە بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک دەربڕی. فڕانک وۆڵتر شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەم بارەوە گوتویەتی: لەم بڕیارەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەردانکردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی بەرگری لە بۆندستاگ لە بنکە ی سەربازی ئەنجەرلیک، پیشوازی دەکەم و بە دەرفەتێکی گونجاوی دەزانم.
لەم بارەوە ئاژانسی هەواڵدەریی ئەڵمانیا((DPA، پێش بینی کردووە کە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، سەرەتای مانگی داهاتووی زایینی سەردانی بنکەی ئەنجەریک دەکەن.
ئەم بڕیارەی ئەنقەرە لە کاتێکدایە، کە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە رایگەیاندبوو، ئەگەر نوێنەرانی پەرلەمانی ئەلمانیا لە سەر بە ژینۆساید ناسینی کوشتاری ئەرمەنیەکان لە لایەن ئیمپراتوریەتی عوسمانییەوە پیداگری بکەن، مافی ئەوەیان پێنادرێ کە سەردانی بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک بکەن.