نوچە-مهر
وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاشکرای دەکات، کە سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ ئەنجامدانی دیداری راستەخۆی نێوانیان، بە شێوەی سەرەتایی رەزامەندی خۆیان دەربڕیوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەم بارەوە رایگەیاندووە: بنیامین نەتەنیاهۆ و مەحمود عەباس، بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی رادستەوخۆ و دوو لایەنە لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا رەزامەندی سەرەتاییان دەربڕیوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا روونیشی دەکاتە، ئەوەی لە ئێستادا جێی بایەخ و گرنگی پێدانە، دیاریکردنی کاتێکی گونجاوە بۆ ئەم دیدارە و پەیوەندیەکان لەم بارەوە بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە، پێشتر هەندێک هەواڵی دژ بەیەک سەبارەت بەم دیدارە لە لایەن میدیاکانی جیهانەوە بڵاوکرایەوە، کە لە لایەن عەباس و نەتەنیاهۆ بە درۆ خرایەوە.
مەحمودعەباس و نەتانیاهۆ، رەزامەندییان بۆ دیداری راستەخۆ دەربڕی
0
Share.