نوچەنێت- خلیج ئۆنلاین
چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا بڵاو بوه‌ته‌وه، كه جه‌نگاوه‌رێك شمشێرێكی پێیه و له سه‌ر ته‌رمی چه‌ند حاجییه‌ك وه‌ستاوه، ئه‌مه ره‌خنه‌ی توندی میدیایی و ناوخۆییی و عه‌ره‌بی به دوای خۆیدا هێنا، به تایبه‌ت دوای ده‌ستپێكردنی وه‌رزی حه‌ج و مه‌ترسی سعودیه، له‌وه‌ی میلیشیا ئێرانییه‌كان كاری تیرۆرستی له سه‌ر خاكی سعودیه ئه‌نجام بده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێك هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رمی و نافه‌رمی له سعودیه و وه‌رزی حه‌ج كران، خامنه‌یی سعودیه‌ی به “كوشتنی حاجییان” تۆمه‌تبار كرد، ئه‌مه‌شییان به به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند لافیته‌یه‌كی خوێناوی ده‌ربڕی.
پێگه‌ی خلیج ئۆنلاین بڵاوی كردوه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ری ئێران له هه‌موو جومگه‌یه‌كی عێراقدا، به به‌هێزی بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و پارت و ره‌وته‌كانیش، تا ده‌گاته میلیشیا چه‌كداره‌كانی كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات، ته‌نانه‌ت عێراق ئێستا بووه‌ته پارێزگایه‌كی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێران به شانازییه‌وه ئه‌و وێنانه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌غدا بڵاو بوونه‌وه و تیایاندا هێرش ده‌كرێته سه‌ر سعودیه، ئه‌و وێنانه لایه‌نه‌كانی سه‌ر به مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان بڵاویان كردونه‌تەوە، دوای هێرشه‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ سه‌ر سعودیه و تۆمه‌تبار كردنی به كوشتنی حاجییان.

