نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا کە بە مەستی بەشداری کردن لە لووتکەی یەکێتی نەتەوەکانی باشوری رۆژهەلاتی ئاسیا، ناسراو بە (ASEAN) سەردانی لائۆسی کردووە، لە دانیشتنێک لە گەڵ لاوانی لائۆس رایگەیاندووە، کە لە ئەمریکا ئێستاش هەڵاواردنی رەگەزی بوونی هەیە.
ئۆباما باسی لەوەش کردووە، کە لاوان و گەنجان رۆڵێکی بەرچاویان لە گەشەی ئابوری وڵاتان هەیە. ئۆباما هەروەها گوتوویەتی: کەسانی بە ساڵاداچوو لە رابردووی خۆیاندا ماونەتەوە و بە پێی ئەزموونی خۆیان دەرواننە رابردوو، بەڵام لاوان روانینیان بۆ ئایندەیە.
ئۆباما لە بەشێکی دیکەی لە گوتارەکەیدا گوتوویەتی: ئێمە روو دەکەینە هەر وڵاتێک باسی مافەکانی مرۆۆڤ و مافی ئازادی رادەربڕین دەکەین، هەندێک کەس پێیان وایە کە نابێ ئەمریکا لە کاروباری ئەوانیتر دەستوەردان بکات و دەڵێن ئەمریکا بێ کەم و کوڕی نییە و هەڵاواردنی رەگەزی تێدا دەبیندرێ، ئەمە زۆر راستە و لە گەڵ ئەم بۆچوونەم.
ئۆباما جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تەنها رێگایەک کە بەو پێیە مرۆڤەکان دەتوانن هاوکار و مامەڵەیان لە گەڵ یەکتر هەبێت و گەشە بکەن، ئەوەیە کە خاڵە هاوبەشەکانی یەکتر بخوێننەوەبە رێز و حورمەتەوە بڕواننە یەکتر.