نوچەنێت- ئارا نیوز
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باس له رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ك و ئه‌سیل نوجێفی سه‌رۆكی حه‌شدی نیشتیمانی و توركیا له لایه‌كیتر، بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ، له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به بێ به‌شداری كردنی حكومه‌تی ناوه‌ند له شه‌ڕه‌كه‌دا.
به‌هرام عه‌ریف یاسین، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا گوتی، فه‌رمان له فه‌رمانده‌كانمانه‌وه له هه‌ولێر به باره‌گاكه‌مان له نزیك باشیك گه‌یشتووه، كه هێرش بكه‌ینه سه‌ر قه‌زاكه، پاشان رێگه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه له دووری یه‌ك میل له شاری موسڵه‌وه بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتیمانی و هاوه‌ڵه توركه‌كانیان بۆ چوونه ناو موسڵ.
له‌لای خۆشییه‌وه نوجێفی، ستایشی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی كرد و روونیكرده‌وه، كه ئه‌و هه‌رێمە، به هاوپه‌یمانێكی به‌هێز و نمونه‌یه‌ك، كه له داهاتوودا ده‌یه‌وێت له موسڵ جێبه‌جێی بكات، ده‌بینێت، كه ئاره‌زوو ده‌كات دوای گرتنه‌وه‌ی، موسڵ بكاته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
نوجێفی داوای له پێشمه‌رگه كرد، هاوكاری حه‌شدی نیشتیمانی بكه‌ن بۆ چوونه ناو موسڵ له گه‌ڵ هاوه‌ڵ و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه توركییه‌كان.
ئه‌دیب جه‌دیع، راگه‌یاندكاری عێراقی له لێدوانێكیدا بۆ ئارا نیوز گوتی “ئه‌سته‌مه بۆ هه‌ر هێزێك بتوانێت موسڵ بگرێته‌وه به‌بێ هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه، گرتنه‌وه‌ی موسڵ روونادات ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه نه‌بێت”.
شاری موسڵ لە ساڵێ 2014 کەوتە دەست رێکخراوی داعش و به مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش داده‌نرێت له عێراق، به جۆرێك داعش به پایته‌ختی خۆی دەزانێت.