دانیشتی پەرلەمانی عێراق دواخرا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی یاسای دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو نەکرا و کۆبوونەوەکە دواخرا.

بڕیار بوو ئەمرۆ 8-9-2016، دانیشتی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت، بەڵام رێژەیی یاسایی تەواو نەكرا بۆیە دانیشتنەكە دواخرا. بەگوتەی پەرلەمانتارنیش رێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامەکانی ئەو ئەنجومەنە چونە بۆ حەج کە ژمارەیان زیاتر لە 70 کەسە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، بەنگین مزووری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی زەرد، لە بارەی دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوینەران رایگەیاند: ئەمرۆ بڕیار بوو سەعات11ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمان كۆ ببێتەوە، بەڵام رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبووە، بۆیە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا كۆبوونەوەكە دوابخرێت.

بەنگین مزووری دەڵێت، نەدەبوو ئەمرۆ دانیشتن بكرێت، چونكە نزیكین لە جەژنی قوربان و زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان لە سەفەرن. هەروەها دانیشتنەكەش دواخرا بۆ دوای جەژن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com