رۆیتەرز: قاسم سولەیمانی لە حەلەب فەرماندەیی میلیشیا شیعەکانی عێراق دەکات

0

نوچەنێت-قطرە

رۆیتەرز لە راپۆرتێکی تایبەتدا بە وردی تیشکی خستۆتە سەر چۆنیەتی ناردنی میلیشیاکانی شیعەی عێراق بۆ بەرەکانی شەڕی حەلەب.

راپۆرتەکەی رۆیتەرز جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێزە چەکدارەکانی شیعەی عێراق، لە ژێر چاودێری و فەرماندەیی قاسم سولەیمان، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بەشداری بەرەکانی شەڕن لە حەلەب.

هاشم موسەوی، فەرماندەی بریگادی سەربازی بزووتنەوە “النجباء”  بە رۆیتەرزی گوتووە، کە 1000 جەکداری ئەم بزووتنەوەیە، بە مەبەستی یارمەتیکردنی بەرەکانی شەڕ لە حەلەب، رەوانەی دەوروبەری ئەم شارە کراون.

رۆیتەرز لە بەشی کۆتایی راپۆرتەکەی ئەوەش دەخاتەڕوو کە  ئەگەر هەیە بەم زووانە شەڕێکی گەورە بۆ شکاندنی گەمارۆی شاری حەلەب، لە نێوان لایەنەکانی ئەم شەڕەدا رووبدات، هەر بۆیە لایەنەکان ئامادەکاری تەواو بۆ ئەم هێڕش و دژە هێرشە دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com