
كورده‌كان داوای سه‌ربه‌خۆیی له باراك ئۆباما ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ژماره‌یه‌ك كورد له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكردووه بۆ سه‌ر لاپه‌ره‌كانی باراك ئۆباما و داوای سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌ستپێكه‌ری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش ده‌ڵێت “بێئومێدیم له‌سه‌ر كرده‌كانی كورد، پاڵنه‌رم بووه”.
ئه‌مشه‌و رێكه‌وتی (12/1/2012) ژماره‌یه‌ك كورد له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ده‌كه‌ن، كه پێده‌چێت هه‌لمه‌ته‌كه گه‌وره تر بكرێته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری كورد به‌شداری تێدا بكه‌ن.
رێبوار ره‌زا چوچانی كه یه‌كه‌مین كورد بوو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ست پێكرد، به نوچه‌نیتی راگه‌یاند “هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رنامه بۆ دارێژراو نه‌بووه، من یه‌كه‌مین كه‌س بووم كه به نوسینی كۆمێنتێک له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی باراك ئۆباما داوای سه‌ربه‌خۆیم بۆ وڵاته‌كه‌م كردووه، ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه بووه، كه بێ‌ئومێد بووم له سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد و هه‌سته‌كه‌م ئه‌وان دوو روون و كاتێك ده‌گه‌نه لای ئه‌و سه‌ركرده ناودارانه، روویان نایه‌ت داوای سه‌ربه‌خۆی بكه‌ن، چونکە له ده‌ره‌وه‌دا شه‌رم ده‌یان گریت، به‌ڵام له ناو وڵات‌دا زمانییان قه‌ره‌باڵخه”.
وتیشی “من كاتیك له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك داوام له هه‌موو لایه‌ك كرد، كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌ست پێ بكه‌ن، به خۆشحاڵییه‌وه كورده‌كان به ده‌نگ ئه‌و بانگه‌وازه‌وه هاتن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ده‌ست پێكرد”.
ئەو کۆمێنتەی کە کرایە دەروازەیەک بۆ بەشداری کردنی کوردەکان بۆ داوای سەربەخۆی کوردستان لە سەرۆکی ئەمریکا و لەسەر لاپەڕەی تایبەتی ئۆباما، لەلایەن رێبوار رەزا چوچانی یەوە بوو کە نوسی بووی:
hey..iam kurdish ,,,and i want freedom for my country and my people..
سڵاو ..من كــــــوردم , سه‌ر به‌خۆیم بۆ ووڵات و خه‌ڵكه‌كه‌م ده‌وێت.