نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری بەرگری ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەڵوێست و سیاسەتەکانی روسیا بەرامبەر بە سوریا هیوابەخش نییە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتوویەتی: ئێمە هەموو رێوشوێنێکی دیپلۆماسیمان گرتە بەر تاوەکو روسەکان بەو قەناعەتە بگەیێنین، کە لە سوریا پشتگیری لە ئاگربەستێکی راستەقینە بکەن.
کارتەر راشیگەیاندووە، کە چاوەڕێمان دەکرد روسیا، دیمەشق بەرەو قۆناغێکی ئینتقالی سیاسی هان بدەن، بەڵام ئەنجامێکمان بە دەست نەهێنا، هەر بۆیە سیاسەتەکانی روسیا لە سوریا، جێی دڵگەرمی نین.
کارتەر، لە میانەی پێشکەش کردنی گوتارێک لە زانکۆی ئاکسفۆرد گوتیشی: لە ئێستادا کە تۆپ لە زەمینی روسیادایە، هەر بەم پێیەش ئەنجام و بەرپرسایەتییەکانی قەیرانی سوریا لە ئەستۆی ئەم وڵاتەیە.