نوچەنێت-ئاژانسەکان
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو رایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی بە سیاسی کردنی حەج دەدات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی فەڕەنسا، عبداللطیف الزیانی، ئەمنیداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو، ئیدانەی لیدوانەکانی عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی لە گەڵ بێ رێزی کردن بە دەسەڵاتدارانی سعودیە، گوتارەکەی ناوبرا بە نەشیاو وەسف دەکات و دەشڵێت: ئێران هەوڵی بە سیاسی کردنی کاروباری حەج دەدات، ئەمەش بە لای ئێمەوە قابلی قبوول نییە.
جێی ئاماژەیە خامنه‌یی له پەیامێکدا رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند “پێویسته جیهانی ئێسلامی حاكمه‌كانی سعودیه بناسن و راستییه‌كان بزانن. داواشی له موسڵمانان كرد دووباره به جددی بیر بكه‌نه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر دوو حه‌ره‌می پیرۆز و بابه‌تی حه‌ج، به هۆی مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستیان له به‌رامبه‌ر میوانانی خوا“.