سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، راوێژ لەگەڵ پارتی و یەکێتی و ئۆپۆزسیۆن دەکات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، كه سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، بۆ تاوتوێ كردنی پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه “نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه، بۆ تاوتوێ كردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، پرس و را به سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات، هه‌روه‌ها پرس و را له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆنیش ده‌گۆڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تیَك پێكبهێنرێت، كه به‌ویستی پارتی بێت و ئه‌ویش حكومه‌تی بنكه فراوانه، به‌ڵام جارێ نازانرێت كه ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێته‌وه یان نا”.
سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، راوێژ لەگەڵ پارتی و یەکێتی و ئۆپۆزسیۆن دەکات
0
Share.