نوچەنێت- وەتەن ئەلعەرەبی
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی عێراق رایگه‌یاند، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، گه‌یشتووه‌ته پارێزگای حه‌له‌ب بۆ به سه‌ر كردنه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ران.
راگه‌یاندنی جه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه له ریزه‌كانی ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چه‌ند وێنه‌یه‌كی قاسم سوله‌یمانی بڵاو كرده‌وه و نووسیویەتی “فه‌رمانده حاجی سوله‌یمانی، یه‌كه‌كانی به‌رگری ئیسلامی له بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له پارێزگای حه‌له‌ب به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه”.
سوله‌یمانی به دیارترین فه‌رمانده‌ی ئێران داده‌نرێت، كه له ریزه‌كانی ئه‌سه‌ددا ده‌جه‌نگێت و راسته‌وخۆ دوای كوژرانی ژه‌نه‌راڵ حسین هه‌مه‌دانی، فه‌رمانده‌یی هێزه ئێرانییه‌كان و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی گرته ده‌ست كه له ریزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.
سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی بۆ پارێزگای حه‌له‌ب، له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه به‌هێزه‌دایه كه ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆلێژه‌كانی كرد، پێش ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌سه‌د و رژێمی ئێران كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه پێش دوو رۆژ.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له سوپای فه‌تح رایگه‌یاند “گه‌وره‌ترین زیانی مرۆیی رژێمی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له پارێزگای حه‌له‌ب، له مانگی ئابی رابردوودا بووه”.


