نوچەنێت- ئه‌لجه‌زیره
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا ئێواره‌ی سێشه‌ممه 6-9-2016 رایگه‌یاند، كه یه‌كێك له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانیان جارێكی‌تر رووبه‌ڕووی ته‌نگپێهه‌ڵچنین بوه‌ته‌وه، له لایه‌ن به‌له‌مه خێراكانی ئێرانه‌وه له ئاوه‌كانی كه‌نداودا، كه وای له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه كردووه رێڕه‌وه‌كه‌ی بگۆڕێت.
جیف دیڤیس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا گوتی، 7 به‌له‌می هێرشبه‌ری خێرای سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران تا نزیكی 91 مه‌تر له كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی “ی‌و ئێس ئێس فایه‌ر بۆڵت” نزیك بوونه‌وه.
گوتیشی یه‌كێك له به‌له‌مه‌كان راسه‌ته‌وخۆ له‌به‌رده‌م كه‌شتیه ئه‌مریكییه‌كه‌دا وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر پێچی نه‌كردایه‌ته‌وه ئه‌وا خۆی به كه‌شتیه‌كه‌دا ده‌كێشا.
تیمی كه‌شتیه ئه‌مر‌یكییه‌كه ویستویانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان بگرن، به‌ڵام بێ‌سود بوه، دیڤیس وتیشی ” ئه‌مه نمونه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر كاره نائه‌منی و ناپیشه‌ییه‌كانی ده‌ریاوانی ئێران له كه‌نداودا”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا دەڵێت، كه ده‌ریاوانی ئه‌مریكا ئه‌م كاره‌ی ئێران به ده‌ستدرێژییه‌كی سوكایه‌تی پێكردن ده‌بینێت.
ئه‌مه چواره‌م رووداوه له ماوه‌ی مانگێكدا له نێوان به‌له‌مه ئێرانییه‌كان و كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكادا رووده‌دات، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌م كارانه‌ی ئێران ببێته هۆی روودانی كاری هه‌ڵه.
دوژمنایه‌تی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چوو كاتێك واشنتۆن سزاكانی سه‌ر ئێرانی له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو هه‌ڵگرت، دوای رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌ڵام هێشتا ناكۆكی زۆرییان له نێواندایه، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئێران بۆ موشه‌كی بالیستی وململانێكانی عێراق و سوریا.
ژه‌نه‌راڵ جۆزێف فۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، ئه‌و كاره ناشایستانه‌ی ئێران له كه‌نداودا ده‌یانكات، به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی رژێمی ئێران بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا.