نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ده‌نگیدا له سه‌ر پرۆژه یاسای پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی به فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ته‌نها به موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی، واتا به بێ ده‌رماڵه.
ئه‌م پرۆژه یاسایه ئه‌نجومه‌نی شورا وردبینی تێدا كردووه و ناردوویه‌تی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به پشت به‌ستن به هه‌ر دوو مادده‌ی ” 61 به‌ندی یه‌كه‌م و 80 به‌ندی دووه‌می ده‌ستور”.
عه‌بادی له لێدوانێكی پێشووتریدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه كورتهێنانی دارایی زۆر هه‌یه له بودجه‌ی ده‌وڵه‌تدا، به هۆی زۆری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كرێت، كه به گه‌نده‌ڵی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌ر دامه‌زرێنراون.