نوچەنێت-ئاژانسەکان
لە نوێترین مشتومڕی نێوان بەرپرسانی ئایینی و سیاسی ئێران و سعودیە، وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە لێدوانی موفتی گەورەی سعودیە هەلوێستی وەرگرتووە و دەڵێت: ئیسلامی ئێرانییەکان هیچ وێکچوونێکی لە گەڵ توندڕەوی موفتی وەهابی سعودیە نییە.
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا دەڵێت: هیچ وێکچوونێک لە نێوان ئیسلامی ئێرانییەکان و زۆربەی موسوڵمانان لە گەڵ ئەو ئیسلامە توندڕەوانەی کە موفتی گشتی وەهابی و دەسەڵاتدارانی سعودیە بانگەشەی بۆ دکەەن، بوونی نییە.
ئەم لێدوانە توندەی زەریف بەرامبەر بە لێدوانێکی دوێنێی موفتی گشتی سعودیه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال ئه‌لشێخ هاتووە، کەره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی رژێمی ئێران كردبوو‌و، له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كه تیایدا هێرشی كردبووه سه‌ر سعودیه، له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حه‌ج.
خامنه‌یی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند “پێویسته جیهانی ئێسلامی حاكمه‌كانی سعودیه بناسن و راستییه‌كان بزانن” داواشی له موسڵمانان كرد دووباره به جددی بیر بكه‌نه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر دوو حه‌ره‌می پیرۆز و بابه‌تی حه‌ج، به هۆی مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستیان له به‌رامبه‌ر میوانانی خوا.