نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
موفتی گشتی سعودیه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال ئه‌لشێخ ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی رژێمی ئێران كرد، له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كه تیایدا هێرشی كردبووه سه‌ر سعودیه له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حه‌ج.
ئال شێخ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی مه‌ككه‌ی سعودیه گوتبووی، ئه‌وه‌ی كه خامنه‌یی و رژێمی ئێران گوتوویانه و كردوویانه، مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه.
هه‌روه‌ها گوتی “پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌وان موسڵمان نین، ئه‌وان نه‌وه‌ی مه‌جوسن و دوژمانه‌یەتییان له گه‌ڵ موسڵمانان مێژووییه، به تایبه‌ت له گه‌ڵ سوننه‌كان”.
لێدوانه‌كانی خامنه‌یی له میانه‌ی ئه‌و ره‌خنانه بوو، كه رژێمی ئێران ماوه‌یه‌كه ئاراسته‌ی سعودیه‌ی ده‌كات، دوای رووداوی مینا، ساڵی 2015 كه تیایدا 2297 حاجی گیانیان له ده‌ستدا، كه زۆرینه‌یان ئێرانی بوون، ئێرانییه‌كان له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا به‌شداری ناكه‌ن.
خامنه‌یی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند “پێویسته جیهانی ئێسلامی حاكمه‌كانی سعودیه بناسن و راستییه‌كان بزانن” داواشی له موسڵمانان كرد دووباره به جددی بیر بكه‌نه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر دوو حه‌ره‌می پیرۆز و بابه‌تی حه‌ج، به هۆی مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستیان له به‌رامبه‌ر میوانانی خوا.