نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایان كرد، ملیۆنان دۆلار كه نوری مالیكی له گرێبه‌ستی كڕینی RAPISCAN دا خه‌رجی كردووه هه‌مووی به هه‌ده‌ر چووه، ئه‌مه لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا دووپاتی كردوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌و جۆره ئۆتۆمبێلانەی كه ده‌بوایه شوێنی بۆمب و ته‌قینه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
لیژنه‌ی ئاسایش جه‌ختی كردوە‌ته‌وه، كه ئه‌و ئۆتۆمبێله سۆناره‌ی به‌م دواییانه له ده‌روازه‌ی هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غدا بڵاوكراونه‌وه، له‌وانه ناوچه‌ی كه‌ڕاده، كه دوێنێ ته‌قینه‌وه تێیدا روویدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆمب و ته‌قینه‌وه ئاشكرا ناكات، به‌ڵكو ته‌نها بریتیه له ئامێری تیشكی ئێكسی ئاسایی، هه‌ر كه‌سێكی شاره‌زا ده‌توانێت زۆر به ئاسانی بۆمب و ته‌قینه‌وه‌كه بشارێته‌وه به جۆرێك كه ئامێره‌كه هه‌ستی پێنه‌كات پرۆسه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌نجام بدات.
ئه‌و لیژنه‌یه داوای كرد داهاتی هه‌واڵگری زیاد بكرێت و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه دروستكراوه، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری خه‌رج بكرایه، زۆر سودی زیاتری ده‌بوو، كه ئێستا به بێ بودجه كار ده‌كات.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له كاتێكدا خرانه‌كار، كه به‌غدا خوێناوی‌ترین هێرشی به‌خۆیه‌وه بینی و بووه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 300 كه‌س، له مانگی ته‌مموزی رابردوودا، كه جێگه‌ی ئامێری ساده‌تری ide 651یان گرته‌وه، كه ئه‌ویش له رێگه‌ی گرێبه‌ستی گوماناویی و گه‌نده‌ڵییه‌وه هێنرابوونه عێراق، به‌ڵگه‌ی ساخته‌یی ئه‌و ئامێرانه ئه‌وه‌بوو، كه له كاتێكدا هێشتا له عێراق به‌كار ده‌هێنران، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانییه‌ی ئامێره‌كانی فرۆشتووە به عێراق له به‌ریتانیا دادگایی ده‌كرا، به‌هۆی ساخته‌یی و خراپی ئامێره‌كه‌وه.