نوچەنێت-شفقنا
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: سەرباری ناکۆکی و جیاوازییەکانی نێوان بەغدا و ریاز، خوازیاری بەردەوامی هاوکاریە دیپلۆماسییەکان لە گەڵ سعودیەن.
عەبادی لە وتووێژێک لە گەڵ کەناڵی سومریە نیوز راشیگەیاند، کە حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ دەبێت.
عەبادی بە ئاماژەدان بە تەقینەوەکەی کەڕادە رایگەیاند، بەغدا لەم بارەیەوە خەریکی لێکۆڵینەوەیە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەمڕۆ سێشەممە 6-9-2016، یاسای لێبوردنی گشتی، گفتوگۆ و مشتومڕی لە سەر کرا، چوونکە لە خۆیدا هەڵگری پەیام و ئاماژەی هەڵە بوو بۆ تیرۆرستان.