سعودیە: ئێران هەوڵی بە سیاسی کردنی حەج دەدات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

شازادە محەممەد بن نایف بن عەبدولعەزیز، جێنشینی یەكەم و جێگری یەكەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی سعودیە  کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی باڵای حەجی ئەم وڵاتەیە، دەڵێت: ئێران هەوڵی بە سیاسی کردنی حەج دەدات و ئەوەی کە میدیاکانی ئێران و بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە بارەی حەجەوە دەدوێن، دوورە لە راستییەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی “عکاظ”ی سعودیە، شازادە محەممەد بن نایف بن عەبدولعەزیز دەشڵێت: سعودیە هەموو ئاسانکارییەکی پێویستی بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کردووە، بەڵام ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیداری ئێرانەوە خرایە بەرباس، لە گەڵ ئامانج و رێوشوێنەکانی حەج نەدەهاتەوە و لە ئەنجامدا ئەمن و ئاسایشی زیارەتکارانی بە گشتی و خودی ئێرانییەکانی دەخستە مەترسییەوە.

جێنشینی یەكەم و جێگری یەكەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆ و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە بە هیچ شێوەیەک رێگەنادەن ئێرانی وغەیرە ئێرانی، بە پێچەوانەی رێوشوێنەکانی رێوڕەسمی حەج بجووڵێنەوە و ببنە هۆی تێکدان و بردنە ژێر پرسیاری ئەمن و ئاسایشی حەج و زیارەتکاران.

ئەم بەرپرسەی سعودیە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئەوە باڵەکانی ناوخۆی  دەسەڵاتی ئێرانین، کە هەوڵی بە سیاسی کردنی رێوڕەسمی حەج دەدەن. هەروەها ئەنساروڵڵای یەمەنی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە بۆ هاتنی زیارەتکارانی یەمەنی و بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمەکانی حەج بەربەست ساز دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com