نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران
ئەفسەریکی سوپای عێراق رایگەیاند کە 200 سەربازی و راوێژکاری سەربازی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی”عین الاسد”لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار جێگیر کرا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵەی”معلومە” نظام جغیفی، ئەفسەرێکی ئاسایشی سەر بە حەشدی شەعبی، لە ناوچەی حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار ئاشکرای کردووە، کە 200 سەرباز و راوێژکاری سەربازی ئەمریکا، لە بنکەی ئاسمانی “عین الاسد” جێگرکران.
ئەم هێزەی ئەمریکا، هاوکات لە گەڵ ئامادەکاری هێزەکانی عێراقە بۆ پاکسازی ناوچەکانی رۆژئاوای ئەنبار، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی پارێزگای ئەنبار، لە بنکەی سەربازی عین الاسد جێگری کراون.
جغیفی راشیگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە بڕیار وایە کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنی درێژماوە، لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگای ئەنبار ئەنجام بدەن و لە نزیکەوە رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەم پارێزگایە تاوتوێ بکەن.
بنکەی سەربازی “عین الاسد” لە ساڵی 2003 بۆ 2011 بە دەست هێزەکانی سەر بە سوپای ئەمریکاوە بووە و لە ساڵی 2011 بەم لاوە، هێزەکانی ئەمریکا هەر کات ویستوویانە، بۆ بەمەستی جۆراوجۆر کەڵکیان لەم بنکەیە وەرگرتووە.