نەوزاد علی چوچانی
ئەندامیکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دانێشتنی ئەمڕۆ ئەنجام نەدرا بە هۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاساییە وە رۆژی پێنج شەممە 8 ئەیلوول کە دوو سبەیە رێژەی یاسایی تەواو نابێت لە بەر چەند هۆکارێك.
بڕیاروابوو ئەمڕۆ سێشەممە 8 ئەیلوولی 2016 پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بە هۆی سەفەرکردنی زیاترلە 70 ئەندام پەرلەمانی عێراق بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە وڵاتی عەرەبستانی سعود یە، نەتوانرا دانیشتنی پەرلەمان گرێبدرێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت،عادل نوری ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، سەبارەت بە ئەنجام نەدانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند: لەبەر ئەوەی زیاتر لە70 پەرلەمانتار رۆیشتوون بۆسەفەری حەج، هەروەها بە هۆی بەرە جەژنانەوە زۆری ئەندامانی پەرلەمان بە تایبەت عەرەبە سوننەکان ماڵیان لە ئوردن و وڵاتانی ترە و هەندێ ئەندام پەرلەمانی ترمان رۆشتوون بۆ وەرشاتی عەمەل بۆ وڵاتی میسر، ئەوروپا، بۆشوێنی تر.
عادل نوری دەڵێت، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ رێژە تەواو نەبوو دانیشتن گرێنەدرا، لە ئێستاوە دەڵێم رۆژی پێنجشەممەش رێژەکە تەواو نابێت و دانیشتنەکان دوادەخرێت بۆ دوای جەژن. گوتیشی “بابەتی هوشیار زێباری نەخرابووە کارنەمەکەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران گوتی، ئەگەر رێژەی یاسایی هەبوایە، دوو داواکاری هەبوو، کە بخرێتە بەردەستمان، یەکەمیان داواکارییەك بوو لە لایەن فراکسیۆنی زەرد، کە داوای ئەوەی دەکرد ئەو دەنگدانەی کە لە سەر وەڵامەکانی وەزیری دارایی کراوە و داوادەکەن جارێکی تر بخرێتەوە دەنگدانەوە.
لە بەرامبەردا، د.هەیسەم جبوری ئەویش لیستێکی پێبوو کۆمەڵی واژوی کۆکردبووەوە، کە راستەوخۆ ئەو بڕگە بخرێتە کارنامەوە و متمانە لەو وەزیرە بسەنرێتەوە.