نوچەنێت- گێڵف ئایس
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن واژۆ كردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان حوسییه‌كان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق له “حه‌شدی شه‌عبی” به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران راگه‌یاند.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حزبی ده‌عوه رایانگه‌یاند، كه شاندی حوسییه‌كان چاوییان به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌ركرده‌كانی میلیشیا شیعه‌كان كه‌وتووه، به ئاماده‌بوونی خودی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه رۆژنامه‌ی “قوره‌یش”ی چاپی له‌نده‌ن بڵاوی كردوه‌ته‌وه، كه شاندی حوسییه‌كان سه‌ریان سوڕماوه له‌و هه‌موو پشتیوانی و به‌ڵینانه‌ی كه نوری مایكی پێیداون له كۆبوونه‌وه‌یاندا له گه‌ڵی، كه زۆر له به‌ڵێنه‌كانی عه‌بادی زیاتر بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، كۆنوسێك له نێوان شاندی حوسییه‌كان و سه‌ركرده‌ی میلیشیا شیعه‌كان واژۆ كراوه كه بریتیه له‌م خاڵانه:
یه‌كه‌م: ناردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر له‌میلیشیا عێراقییه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ به‌ره‌كانی یه‌مه‌ن بۆ شه‌ڕكردن له ریزی حوسییه‌كان.
دووه‌م: ناردنی یه‌كه‌یه‌كی میلیشیا كه ئه‌ركی جێبه‌جێ كردنی پرۆسه‌كانی هێرشی موشه‌كیی بێت له‌سه‌ر سنوری سعودیه.
سێهه‌م: راهێنانی چه‌ند یه‌كیه‌كی تایبه‌تی حوسییه‌كان له سه‌ربازگه‌كانی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، له سه‌ر چه‌ند جۆرێكی تایبه‌تی شه‌ڕ، وه‌ك تیرۆر كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل وبۆمب و چه‌ند كارێكی تر.
چواره‌م: ئه‌و میلیشیایانه‌ی له نه‌جه‌فه‌وه ده‌نێردرێن وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نساروڵڵای سه‌ر به حوسییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت له رووی ئیمتیاز و موچه‌وه.
پێنجه‌م: دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری پرۆسه هه‌واڵگرییه‌كان بۆ میلیشیا شیعه‌كان له سه‌نعا.
شه‌شه‌م: حوسییه‌كان وا له عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح بكه‌ن، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حزبی به‌عسی عێراق، له ئه‌فسه‌ر و خه‌ڵكی سڤیل، كه دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق په‌نایان بۆ یه‌مه‌ن برد و له ژێر پارێزگاریی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحدا ده‌ژیان، راده‌ستی حكومه‌تی عێراقییان بكاته‌وه.
حه‌وته‌م: مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه، پشتیوانی‌یان بكات به فتوا له كاتی پێویستدا، بۆ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕیان له دژی سعودیه.