نوچەنێت-پویا نیوز
پاڵێوراوی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە بارەی هەندێک راپۆرت لە پەیوەندی لە گەڵ هێرشی سایبەرت روسیا و کاریگەری لە سەر ئەنجام و رەوتی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە نگەرانی خۆی خستۆتەڕوو.
هێلاری کلینتۆن گوتوویەتی: رۆڵی مۆسکۆ لەم هێرشە سایبەریانە، نگەرانی لە بارەی دەستوەردانی روسیا، لە رەوتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پێکهێناوە.
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، هەروەها ئەگەری دەستوەردانی روسیای لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە وەک هەڕەشەیەک لە لایەن هێزێکی دوژمنکاری دەرەکی ناو بردووە.
کلینتۆن راشیگەیاندووە، کە ئێمە ئەم هەڕەشانە بە جددی وەردەگرین و دەبێ هەوڵی پاراستنی سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریکا بدەین. کلینتۆن گوتیشی رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین، کە لە پرۆسەی بڕیاری خەڵکەکەماندا دەستوەردان بکات.
ماڵپەڕی ویکیلیکس، مانگی رابردوو هەزاران ئیمێڵی هاککراوی سەرڤەری کۆنوانسیۆنی نیشتمانی دیموکراتەکانی ئەمریکای بڵاو کردەوە. ئاژانسەکانی زانیاری ئەمریکا رایانگەیاند، تا رادەیەکی زۆر دڵنیان کە روسیا لە پشتەوەی ئەم هێرشە سایبەریەوە بوو.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بەم پڕوپاگەدەی دیموکراتەکانی ئەمریکا، هەر جۆرە دەستوەردانێکی روسیای لەم بارەیەوە رەتکردۆتەوە.