نوچەنێت- تایمز
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه و تۆمه‌تی زۆربووەتەوە و به‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌منی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و لیستی ناوی 20 هه‌زار سه‌ربازی به ژماره و پله‌كانییانه‌وه له تؤڕی ئینته‌رنێت بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارییه‌كی به نرخ وایه بۆ داعش.
به پێی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، زانیاری ورد سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌كی گرنگ له سه‌ربازانی به‌ریتانیا و ئه‌وانیتر له شوێنی راهێنانییان، ئێستا له سه‌ر پێگه‌ی حكومه‌ت له ئینته‌رنێت ده‌ستده‌كه‌وێت.
سه‌ربازێكی به‌ریتانی پێیوایه، بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته، لیستێك ئامانج پێشكه‌شی داعش ده‌كات، له كاتێكدا مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له وڵات‌دا به‌رزبوه‌ته‌وه.
كریس گرین، كه له ناو سه‌ربازه یه‌ده‌كه‌كانی سوپای به‌ریتانیا پێشتر پله‌ی رائیدی هه‌بوه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی كه روویداوه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به تایبه‌ت كه هه‌ندێك لایه‌ن ئامۆژگاری سه‌ربازه‌كانییان كردووه، پله و ژماره سه‌ربازییه‌كانییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بشارنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه ئامانجی تیرۆرستان و زیانییان پێبگه‌یه‌نن.
لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری زانیاری سه‌باره‌ت به‌و سه‌ربازانه‌ش بڵاو كردوه‌ته‌وه، كه ئێستا ده‌زگای سه‌ربازییان به‌جێهێشتوه، به‌ڵام زانیارییه‌كانیان هه‌ر بڵاو كراوه‌نه‌وه له ئینته‌رنێتدا.
ره‌خنه گران ده‌ڵێن، سودی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه چیه؟ چ پێویست ده‌كات ئه‌و زانیارییه سه‌ربازییانه هه‌موو كه‌س بیزانێت؟
لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ناوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه له مانگی مارسی ساڵی 2015ه‌وه ناوی له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی تۆماركراوه و پاشان له ئینته‌رنێتدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.