ئەشواق جاف: ئەوانەی پێشوازیان لە فەتلاوی كردووە دەبێت روونكردنەوە بدەن

0

 نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حەنان فەتلاوی دژی كورد و ئەوانەی پێشوازیان لێكردووە دەبێت رونكردنەوە بدەن.

لە چەند رۆژی رابردوو حەنان فەتلاوی گەیشتە سڵێمانی و لە لایەن بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی کوردستانەوە پێشوازی لێكرا، ئەو پەرلەمانتارە، بە بەرپرسانی یەکێتی گوتووە، نەچنە ژێر ئەو بڕیارانەی لە هەولێرەوە دەردەچن، دواتر سەردانی هەڵەبجەی شەهیدی كرد، بەڵام لە لایەن هەڵەبجەیەكانەوە نگەرانی لێكەوتەوە. 

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی زەرد، سەبارەت بە سەردانەكەی فەتلاوی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە رایگەیاند: هاتنی حەنان فەتلاوی بۆ هەڵەبجە بە باش نازانم،  ناشزانم بە چ سیفەتێك و بۆ چ مەبەستێك سەردانی هەڵەبجەی كردووە، ئەو خۆی رقی لە كوردە و زۆریش بە ئاشكرا دژایەتی كورد دەكات. بەڵگەی ڤیدیۆیی هەیە، كە دەڵَێت كورد دوژمنمە ئەی كەوایە بۆچی دێتە شاری كوردان.

ئەشواق جاف ئاماژە بەوە دەدات، فەتلاوی دەڵێ، سەر بەحزبێكی سەربەخۆم و سەردانی سلێمانیم كردووە، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە، ئەو پەرلەمانتارە، پەروەردەی دەستی نوری مالیكییە و تا ئێستاشی لە گەڵ بێت ئەوانە دژایەتی كورد دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، جێگای نگەرانییە پێشوازی لەو کەسە كراوە و ئەوانەی پێشوازیان لێكردووە، دەبێت روونكردنەوە بدەن. گوتیشی “پێم سەیرە کەس لە هەڵەبجە رێگری لێ نەکردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com