نوچەنێت
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی كەڕادە لە شاری بەغدا كوژرانی 7 کەسی لێكەوتەوە، سەرەڕای سووتانی ژمارەیەك دوكان، باڵاخانە و ئۆتۆمبێل، دواتر داعش بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی لەئەستۆ گرت.
لە مانگی تەممووزی رابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی كەڕادە 324 كەس كوژران، ئەم تەقینەوەیەش بە خوێناویترین تەقینەوەی دوای نەمانی حوکمی سەدام حوسێن دەژمێردرێت.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکان لە شاری بەغدا، درەنگانی شەوی دووشەمە 5-9-2016 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی كەڕادە لە ناوەڕاستی شاری بەغدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا 7 كەس كوژران و 14 كەسی دیكەش برینداربوون، سەرەڕای سوتانی 17 ئۆتۆمبێل و 8 دووكان و قاوەخانەیەك، هەروەها باڵاخانەیەكیش زیانی زۆری بەركەوت.