نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەكو فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق نزیكەی 130 واژۆمان كۆكردۆتەوە بۆ باوەڕهێنان بە وەڵامەکانی هوشیار زێباری.
لە چەند رۆژ رابردوو هوشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق، بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی پەڕلەمانی عێراق کرا، دواتر هەوڵی متمانە وەرگرتنەوەی درا، لە لایەن کوتلەی دەوڵەتی یاسا و چەند پەڕلەمانتارێکی دیکە، بەڵام لە بەر دروستبوونی کێشە و ئاڵۆزی دەنگدانیان دواخست بۆ رۆژی سێشەممە 6-9-2016.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، بەهار سلێمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسۆنی زەرد سەبارەت بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ هوشیار زێباری رایگەیاند: نزیكەی 130 واژووی پەرلەمانتارانمان كۆ كردووەتەوە، بۆ ئەوەی دەنگدانەوە بكرێتەوە لە بارەی باوەڕهێنان بە وەڵامەكانی زێباری، بریاروایە سبەی سێشەممە 6-9-2016، پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەین.
بەهار سلێمان دەڵێت “لێمان روون نییە، کە سبەی دانیشتی پەرلەمان دەكرێت یان نا، چونكە زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان لە دەرەوەی وڵاتن. هەروەها چەند ئەندامیکی ئەنجومەن بۆ سەفەری حەج رۆیشتوون، ئەگەر رێژەكە یاسایی نەبێت ئەوا دانیشتەكە ناكرێت .