هاوسەری پێشوی هونەرمەندی سوری ئەصاڵە نەصری”ئەیمەن زەهەبی” گومانی هەیە

0

نوچە.نێت

 

هونەرمەندی سوری ئەصاڵە نەصری، بەهۆی ریزی کەسایەتی هەردوو کورەکەی شام و خالد، زومی راگەیاندنەکانیشەوە، نهێنیەکەی هەیە لەنێوان خۆی و هاوسەری پێشویدا باسی لێوە نەکردوە، نایەوێت لەوبارەوە هێج بڵێت، هەروەها ئەو داواکاریەی هاوسەری پێشوی ئەیمەن زەهەبیشی بۆ گرنگ نیە کە بریارە پشکنینی DNA بکات بۆ خالدی کوری،  کە گوایا ئەیمەن گومانی لا دروست بوە کە ئایا خالید کوری ئەوە یان نە.

بە پیی سەرچاوە عەرەبیەکان ئەیمەن زەهەبی، ئاشکرایدەکات کە ئیتر ئەو نهێنیە ناپاریزێت،کە لەنێوان خۆی و ئەصاڵەدا هەیە”

هاوسەری پێشوی هونەرمەندی سوری ئەصاڵە نەصری، ئەیمەن زەهەبی رایگەیاند کە” نهێنیەک لەنێوان ئەو ئەصاڵەدا هەیە دەبێت پشکنینی DNA، بکات بە تایبەت بۆ خالیدی کوری کە ئەم نهێنیە لەنێوان خۆی و ئەصاڵەدا ماوەتەوە تا ئێستا نەیدرکاندوە بەڵام لە ئێستادا، نایەوێت مناڵی کەس بشارێتەوە ناوی ئەو بەکار نەیەت”.

ئەیمەنی هاوسەری پێشوی ئەصاڵە وتیشی کە” کاتێک ئەصاڵە پێی راگەیاندوە، کە خالیدی لە گۆشت وخوێنی ئەو نیە، هەرچی رێگایە دەیگرێتە بەر بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسەدا دەکات، مافی خۆی وەردەگرێت”

ئەیمەن ئاماژەی بەوە کردوە کە ” کۆتاییەکەی هەرچۆن بێت ئیتر ئەم نهێنیە ناهێڵێتەوە لای خۆی و ئاشکرای دەکات”.

 

 

assala41
43705Image1
1411455877.807334.inarticleLarge

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com