نوچەنێت-سپۆتنیک
ئاژانسی هەواڵنێریی سپۆتنیکی روسی، دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە 5ی سێبتامبەر رایگەیاند: بە گوێرەی نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ناوبراو پێشنیاری ڤلادمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا، بۆ دیداری راستەوخۆی لە گەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا تاوتوێ دەکات.
بە پێی ئەم راپۆرتە، نوووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای دیداری نەتەنیاهۆ لە گەل میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، بە دەرکردنی راگەیێندراوێک گوتوویەتی، کە نەتەنیاهۆ بۆ جارێکی دیکە جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئامادەیە دیداری راستەخۆ و بێ مەرج، لە گەڵ سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و، هەر بەم پێیەش پیشنیاری پوتین و کاتەکانی دیاریکراو بۆ ئەم دانیشتنە تاوتوێ دەکات.
لەم بارەیەوە، دیمێتری مسکۆف، گوتەبێژی کرملین گوتوویەتی، لە پەیوەندی لە گەڵ دیداری مەحمود عەباس و نەتەنیاهۆ لە مۆسکۆ و پێشناری روسیا لەم بارەیەوە، بڕیاری کۆتایی لە بەردەستدا نییە.