لە مزگەوتەکانی سعودیە نزا لە دژی وڵاتان و تاکەکان قەدەغە دەکرێت

0

نوچەنێت- شفقنا

وەزارەتی کاروباری ئیسلامی سعودیە، لە بڕیارێکدا هەر جۆرە دۆعا و نزایەکی لە دژی تاکەکان و وڵاتان لە لایەن گوتاربێژ و بەر نوێژی مزگەوتەکانی ئەم وڵاتەوە قەدەغە راگەیاند.

ئەم وەزارەتەی سعودیە  داوای لە سەرجەم گوتاربێژان و بەرنوێژەکانی ئەم وڵاتە کردووە، تا لە خیتابدان و گوتاری سیاسی و پرسە نائایینییەکان خۆیان بە دوور بگرن و تەنها کاتەکانیان بۆ کاوروباری پەیوەندیداری ئایینی و رێنوینی کردنی خەڵک تەرخان بکەن.

لە بەیانەکەی وەزارەتی کاروباری ئئیسلامی سعودیەدا هاتووە، یەکێک لەو خاڵانە، دۆعا و نزایە لە دژی تاکەکان  و وڵاتانی دیکەی جیهانە، کە ژمارەیەک لە بەرنوێژەکان بەڕێوەی دەبدەن، بە جۆرێک کە جاری وایە دەبێتە دۆعا و نزا لە دژی ئایین و ئایینزاکانی دیکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com