نوچەنێت- كه‌ناڵی ته‌غیر
سه‌عید قاسمی، سه‌ركرده‌ی پێشوو له سوپای پاسدارانی ئێران و سه‌ركرده‌ی ئێستا له میلیشیای ئه‌نسار حزبوڵڵای سه‌ر به موجته‌با خامنه‌یی، كوڕی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، داعشی به موعجیزه‌ی ئاخیر زه‌مان وه‌سف كرد، كه له وڵاتی نێوان دوو رووباردا ده‌ركه‌وتووه، كه مه‌به‌ست لێی عێراقه.
قاسمی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێران، له عێراق و سوریا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، رێگه خۆش ده‌كات بۆ ده‌ركه‌وتنی ئیمامی مه‌هدی.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی میلیشیای ئه‌نسار حزبوڵڵا ی ئێران ئاشكرای كرد، بیرۆكه‌ی دروستكردنی سوپای رزگاری شیعه، له پرۆژه و ئامانجه‌كانی خومه‌ینی بووه. هه‌روه‌ها هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر سوپای پاسدران له سوریا و عێراق شه‌ڕ نه‌كات، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی ناچار ده‌بێت، له ناو خاكی خۆیدا رووبه‌ڕووی دوژمنه‌كانی ببێته‌وه.