نوچەنێت- كه‌ناڵی ته‌غیر
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌یسه‌م جبوری به پێشكه‌ش كردنی زانیاری هه‌ڵه سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی هوشیار زێباری به رای گشتی و په‌رله‌مانی عێراق تۆمه‌تبار كرد.
وه‌زاره‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه، كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ به‌كرێ گرتنی فرۆكه خه‌رج نه‌كراوه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه له هه‌مان كاتدا وه‌زیری دارایی به بانگهێشتی فه‌رمی داوه‌ت كرابوو بۆ كۆنگره‌ی گفتوگۆی مه‌نامه له به‌حره‌ین، به‌و پێیه‌ی كه وه‌زیری داراییه بانگهێشت كرابوو.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، كه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ به‌كرێ گرتنی خانوو بۆ هیچ فه‌رمانبه‌رێكی نوسینگه‌ی زێباری خه‌رج كرابێت.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەکەیدا دووپاتی كرده‌وه، كه به‌كرێ گرتنی خانوو بۆ وه‌زیر به گرێبه‌ستی فه‌رمی بووه، هه‌روه‌ها خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی تیمی پاسه‌وانی وه‌زیر به‌كارهاتووە به‌هۆی پچڕانی رێگه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بووه، کە بۆ هۆی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و رێگایانه له لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌ویش 150 ملیۆن دینار بووه، نه‌ك زیاتر له دوو ملیار دینار.
وه‌زاره‌تی دارایی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌وه كۆتایی پێهێناوه و رایگەیاندووە، كه ژمێریاری وه‌زاره‌ت كراوه‌یه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت زانیاری ده‌ست بكه‌وێت.