نوچەنێت-بی بی سی
کۆریای باشور دەڵێت، کە دراوسێی باکوری ئەم وڵاتە سێ موشەکی بالستی بەرەو ئاوەکانی کەنارەی رۆژهەلات هاویشتووە.
بە گوتەی کۆریای باشور، ئەم موشەکانە چەند کاتژمێر دوای دیداری سەرۆکی ئەم وڵاتە، لە گەڵ سەرۆککۆماری چین هاوێژراون.
بە گوێرەی میدیاکانی حکومەتی چین، سەرۆکی ئەم وڵاتە دژایەتی خۆی لە گەڵ جێگیرکردنی سیستمی دژەموشەکی ئەمریکا، لە سەر خاکی کۆریای باشور خستۆتەڕوو و رایگەیاندووە، ئەم بابەتە تەنها پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکور و کۆریای باشور ئاڵۆزتر دەکات.
سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەیی ئەمریکی کە چالاکییە سەربازییەکانی کۆریای باکور دیراسە دەکات، پێش بینی کردووە، تا نیوەی دووەمی ساڵی 2018 ئەم وڵاتە دەستی بە تەکنۆلۆژیای موشەکە باڵستییەکان رادەگات، کە توانای هاویشتنیان لە ژێر ئاو هەیە.